Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس رایگه‌یاند، تا ئه‌وكاته‌ی دیداره دیپلۆماسییه‌كانی شاری جنێڤی سویسرا ده‌گه‌نه چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسیی دیاریكراو كه به ئاراسته‌ی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی له سووریا به‌رده‌وامن، هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا ده‌مێنێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا كۆبووه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پایته‌ختی داعش شاری ره‌ققه كۆنترۆڵكراوه و داعش له سووریا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا دوای داعش له سووریا ده‌مێنێته‌وه یان نا، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس رایگه‌یاند، قۆناغه‌كه به جنێڤه‌وه گرێده‌درێت و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دانوستانانه‌دا نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك دیاریی ده‌كرێت.
جێمس ماتیس گوتی: "ئه‌و شوێنه‌ی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و دواتر رووی تێ بكه‌ین، قۆناغی جنێڤه كه به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئامانجی ئێستامان، تا ئه‌وكاته‌ی داعش له‌ناوده‌چێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وامبین و شوێنی خۆمان بپارێزین تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی ده‌دۆزرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه تا قۆناغی جنێڤ ده‌گاته ئه‌نجام، سووریا به‌جێناهێڵین".
پرسیار له وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس كرا، ئایا پێوه‌ر چییه بۆ له‌ناوچوونی داعش؟ له وه‌ڵامدا ناوبراو رایگه‌یاند، ئه‌و رێكخراوه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و تا خواستی شه‌ڕكردنیان هه‌بێت، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕكردن له دژیان.