Hakan Çopur
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
به‌پێ راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا كه پێشكه‌ش بە كۆنگرێس كراوه، ئه‌مریكا له ئامانجیدایه ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له سووریا له قۆناغی دوای داعشدا هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵدا ده‌كات له 100 هه‌زاره‌وه بۆ 110 هه‌زار به‌رزبكاته‌وه به رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌شه‌وه.
نووسینگه‌ی چاودێریی گشتیی پنتاگۆن راپۆرتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژبە داعشی له یەکی نیسان بۆ 30ی حوزه‌یران پێشكه‌ش بە كۆنگرێس كرد.
له راپۆرته‌كه‌دا كه له 116 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، به‌زۆری باس له‌وه كراوه كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه یاخیبووه‌كان له سووریا دوای له‌ناوچوونی داعش به‌رده‌وامه و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ قۆناغی دوای داعش درێژه‌ی هه‌یه.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا له‌ژێر ناونیشانی "بنیاتنانی توانای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سووریا"، باس له زیادكردنی تواناكانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كراوه له چوارچێوه‌ی چالاكییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی دوای داعشدا.
- زیادكردنی هێزه‌كان بۆ 110 هه‌زار
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "پێكهاته‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ دۆڕانی داعش به شێوه‌یه‌كی فیزیكی له سووریا و له‌ڕووی رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشه‌وه ده‌گۆڕێت. پلانی CJTFOIR ئه‌وه‌یه ته‌واوی هێزه هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 10 زیادبكرێت و له‌نێو ته‌واوی هێزه‌كاندا هێزی نوێ پێكبهێنرێت".
له به‌شی دواتری راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ئامانج ئه‌وه‌یه، ژماره‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان له سووریا كه له‌ئێستادا 100 هه‌زاره، بۆ 110 هه‌زار زیاد بكرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌و 110 هه‌زار كه‌سه 30 هه‌زاریان له رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پێكهاتووه كه له‌ژێر ناوی هه‌سه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، 45 هه‌زاریان به‌ناوی هێزه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كانه‌وه ناسراون و 35 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌و پێكهاته‌یه‌ن كه له ره‌ققه، منبج و دێرازۆر به‌ناوی هێزی ئه‌منیی ناوخۆییه‌وه پێكهێنراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خه‌ڵكی خۆجێی پڕۆتێستۆی فرۆشتنی نه‌وت له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه به رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.