Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی نیشاندا له دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرش، پێكدادانه‌كان و به ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل له‌دوای ئاگربه‌ستی سێ رۆژه له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا، روونكردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه رژێم له ئیدلب.
ستیفان دوجاریك گوتی: ''له باكووری حه‌ما، باشووری ئیدلب و خۆرئاوای حه‌له‌ب هێرشه ئاسمانییه‌كان و پێكدادانه‌كان دووباره گڕیان سه‌نده‌وه. نیگه‌رانیی قووڵمان سه‌باره‌ت به سڤیله‌كانی ئیدلب و ده‌ورووبه‌ری هه‌یه''.
ستیفان دوجاریك باسی له‌وه‌شكرد كه له میانی چوار مانگی رابردوودا، به هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه نزیكه‌ی ٥٠٠ هاووڵاتی سڤیل کوژراون و لانیكه‌م ٤٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ بوون و داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌بێت پارێزگاریی له سڤیله‌كان بکەن له چوارچێوه‌ی یاسا مرۆییه‌كاندا.
رژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌نێو سنووره‌كانی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.