Dildar Baykan Atalay
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2021
واشنتۆن- AA
باس له‌وه ده‌كرێت، كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا، ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سه بیانییانه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌وه گه‌شت بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه، ده‌كاته ناچاریی.
كاربه‌ده‌سته باڵاكانی ئه‌مریكا له لێدوانیاندا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌یان، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئیداره‌ی بایدن ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی نوێی ئیداره‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
كاربه‌ده‌سته‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئیداره‌ی بایدن ده‌یكاته ناچاریی ئه‌و كه‌سه بیانییانه‌ی گه‌شت بۆ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه، ده‌بێت به ته‌واوه‌تی به ڤاكسینی كۆرۆنا كوترابن.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له ئێستادا له سه‌رجه‌م گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، داوای پشكنینی كۆرۆنا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه سه‌ردانی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و رێكاره نوێیه‌ی گه‌شت كردن سه‌باره‌ت به ڤاكسین له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، رابگه‌یه‌ندرێت.