Beraa Göktürk
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی ئەو هێرشە چەکدارییەی کرد کە قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆیەکی حکوومیی لە شاری پێرم لە رووسیا کردە ئامانج.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "سەرکۆنەی ئەو هێرشە چەکدارییە دەکەین کە لە زانکۆی پێرم لە رووسیا روویدا و بە هۆیەوە هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون".
لە راگەیەندراوکەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی رووسیا کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارانی رووداوەکە خواستووە.
لە ئاکامی ئەو هێرشە چەکدارییەی کە کرایە سەر قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆی پێرم لە شاری پێرم ناوەڕاستی رووسیا، هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی رووسیا ئاشکرای کرد کە دەزگا ئەمنییەکان ئەنجامدەری هێرشەکەیان دەستگیرکردووە کە قوتابییەکی زانکۆکە بووە.