Muhammet Kurşun,Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره/تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه به‌شێك لە به‌ڵێنه‌كانیان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی راگرتووه و ماوه‌ی 60 رۆژیان داناوه بۆ لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران.
له گوتارێكیدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له هه‌شتی ئایاری 2018دا، روحانی باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی دوو به‌ڵێنی له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه راگرتووه.
روحانی باسی له‌وه كرد كه مادده‌كانی 26 و 36ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه مافی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی به‌رامبه‌ری پێداون ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داوێتی پێشێلی بكات، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌مڕۆ به پێنج وڵاته‌كه‌ی لایه‌نی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه دوو جێبه‌جێكردن راده‌گرن.
حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا له پیتاندنی یۆرانیۆمدا كاتێک زیاد له 300 كیلۆگرامیان پیتاندووه فرۆشتوویانه به وڵاتانی دیكه و له به‌رامبه‌ردا یۆرانیۆمی نهپیتێندراویان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌مڕۆوه ئه‌و فرۆشه راده‌گرن.
روحانی راشیگەیاند هەركاتێك بڕی ئاوی قورس لە ئێران گەیشتبێتە سەرووی 130 تۆن، زیادەكەیان بە وڵاتانی دیكە فرۆشتووە و رایگەیاند، ئیدی فرۆشتنی ئاوی قورس و یۆرانیۆمی پیتێندراو رادەگرن.
ئەو ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هەنگاوەی پێی هەستاون، بۆ ماوەی 60 رۆژ كاری پێ دەكرێت و گوتی: "ئەگەر لە میانی 60 رۆژدا وڵاتانی لایەن لە رێككەوتنەكەدا لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و لە فرۆشتنی نەوت و بانكداریدا بەرژەوەندییەكانمان دەستەبەر بكەن، دەگەڕێینەوە حاڵەتی ئەمڕۆ. لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا پابەندین بە پیتاندنی سەدا 3،67 یۆرانیۆم، بەڵام ئەگەر لە كۆتایی ئەم 60 رۆژەدا لەگەڵ پێنج وڵاتەكە نەگەینە ئەنجامێك، كۆتایی بەو بەرپرسیارێتییە دەهێنین".
روحانی هەروەها لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو نامەیەی بۆ هەریەكە لە سەرۆكی وڵاتانی (رووسیا، چین، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا)ی ناردووە كە لایەنن لە رێككەوتنەكەدا، گوتی:
"لەو پەیامەی بۆم ناردوون بەڕوونی پێم گوتوون، ئەگەر ئەم هەنگاوەی ئێمە بكەنە بەهانە و دۆسیەكە ببەنە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەڵمەتێكی زۆر جددیدا رووبەڕووی یەكتر دەبینەوە".
له نامه‌كه‌دا له‌باره‌ی هه‌نگاوه بڕاوهكانهوه دواوم كه ده‌یاننێین. به پێشنیازی ئێوه ساڵێكه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش مێژووی ئارامی هێزی گه‌ل و رۆحیه‌ت بوو له‌و ماوه‌یه‌دا. به هه‌مان شێوه مێژووی خۆڕاگری و دیپلۆماسیشمان بوو. ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا پابه‌ندبووین به به‌ڵێنه‌كانمان. ئێستاش نامانه‌وێت له رێككه‌وتنه ئهتۆمییەکە بێینه ده‌ره‌وه. با گه‌لی ئێران و هه‌موو گه‌لانی جیهان بزانن كه ئه‌مڕۆ كۆتایی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌یه‌كدا حه‌سه‌ن روحانی نووسیوویه‌تی "دۆسته ئهورووپییهكانمان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان پێوه كردم و داوای كاتیان كرد، ئێمه‌ش به ئه‌رێنی وه‌ڵاممان دانه‌وه. چونكه ئێمه گرنگیمان به هۆكاره پێویسته‌كان دا و داوامان كرد گه‌له‌كه‌مان په‌له نه‌كات. باش ده‌زانین كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆ ناوچه‌كه و جیهان تا چ راده‌یه‌ك گرنگه. له‌به‌رئه‌مه له بری چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چه‌ندین مانگ ئاراممان گرت. ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییان كرد و داوای كه‌مێك كاتی دیكه‌یان كرد. ئێمه‌ش جارێكی دیكه ئاراممان گرت و له‌و ماوه‌یه‌دا دۆسته ئهورووپییهكانمان قسه‌ی باشیان كرد، به‌ڵام به كرده‌یی هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوو".