Erbil Başay
16 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2022
به‌رلین-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئانالێنا بایهربۆك وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ده‌رگای ناتۆ به‌ڕووی فینلەندا و سوید كراوه‌یه، باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر بڕیاریاندا له‌و ده‌رگایه‌وه تێپه‌ڕن، ئه‌وا ئامێزیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
ئانابێلا بایهربۆك دوای كۆبوونه‌وه‌ی نافه‌رمیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ناتۆ له به‌رلین، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سازكرد.
بایهربۆك وێڕای تیشكخستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ناتۆ له هه‌موو كات زیاتر له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه بۆ هه‌مووان گرنگتره و ئه‌و جه‌نگه‌شی كه رووسیا له ئۆكراینا هه‌ڵیگیرساندووه، له هه‌موو كات زیاتر ئه‌وانه‌ی له یه‌كتر نزیك كردووه‌ته‌وه كه به‌ها و بنه‌مای هاوبه‌شیان هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌ش كرد جه‌نگی رووسیا-ئۆكراینا به ئه‌گه‌ری زۆر رێگا بۆ بوونه ئه‌ندامی فینلەندا و سوید له ناتۆ خۆش ده‌كات و ئه‌مه‌ش كارێك نییه به‌ر له ٢٤ی شوبات پلانی بۆ دانرابێت، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌و دوو وڵاته ته‌نها دۆست و هاوبه‌ش نیین به‌ڵكو زۆر ده‌مێكه ئه‌ندامی خێزانی ئه‌ورووپان.
ئانابێلا بایهربۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌به‌ر ئه‌وه پشتیوانیی ته‌واو له هه‌ر بڕیارێك ده‌كه‌ن كه ئه‌و وڵاتانه بۆ ئاسایشی خۆیان بیده‌ن و رایگه‌یاند: "ده‌رگای ناتۆ به‌ڕووی فینلەندا و سوید كراوه‌یه، ئه‌گه‌ر بڕیاریاندا له‌و ده‌رگایه‌وه تێپه‌ڕن، ئه‌وا ئامێزیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه".