Ahmet Dursun
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرنای نوێ كه خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زیاتره له ئێران تۆمار كرا.
وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران، سه‌عيد نه‌مه‌كی به ته‌له‌ڤيزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران'ی رايگه‌یاند كه نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرنای نوێ له هاووڵاتییه‌كی ئێرانی‌دا تۆمار كراوه.
نه‌مه‌كی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه تووشبووه‌كه له نه‌خۆشخانه كه‌ره‌نتین كراوه، ره‌وشی ته‌ندروستی باشه و كه‌سوكاریش تووشی كۆرۆنا نه‌بوون.
دوای تۆماركردنی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی كۆرۆنا له به‌ریتانیا، ئێران له ٢١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته راگرت. دواتر له رۆژی یه‌كشه‌ممه راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ ١٩ی كانوونی دووه‌م درێژ كرده‌وه.