Mesut Zeyrek
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
كۆلن- AA
له ناوه‌ندی شاری وێرتسبۆرگی ئه‌ڵمانیا، هێرشكارێك به چه‌قۆ په‌لاماری ژماره‌یه‌ك رێبواری داوه، له ئه‌نجامدا سێ كه‌سی كوشتووه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌یشی برینداركردووه كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له گۆڕه‌پانی باربارۆسا له ناوه‌ندی شاری وێرتسبۆرگ، هێرشكارێك به چه‌قۆ په‌لاماری ژماره‌یه‌ك رێبواری داوه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م شه‌ش كه‌س برینداربوون كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
هێرشكاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیا لۆكاڵییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ر له ده‌ستگیركردنی، پۆلیس هێرشكاره‌كه‌ی له رانییه‌وه برینداركردووه.
هاوكات شوێنی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ڕووی هاووڵاتییاندا داخراوه.
ئاماژه بهوهشدهكرێت كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئامبوڵانس و ئۆتۆمبێلی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.