Mümin Altaş,Hamdi Çelikbaş,Hemın Othman Mohammed
18 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2019
كریستچێرچ - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له نیوزیلاند سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وته‌كانی شاری كریستچێرچ برینداربوون.
ئۆكتای و چاوش‌ئۆغڵو له میانی چوونیان بۆ نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی برینداره‌كانی تێدابوو له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێكران و زانیاریان له‌باره‌ی ره‌وشی برینداران وه‌رگرت.
فوئاد ئۆكتای سڵاوی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی گه‌یاند به برینداران وسه‌ره‌خۆشی لێ‌كردن.
ئۆكتای و چاوش‌ئۆغڵو له دوای سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌لنوور بۆ رۆژنامه‌نووسان دووان و سه‌باره‌ت به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان زانیاریان خسته‌ڕوو.
ئۆكتای باسی له‌وه كرد كه ده‌ستبه‌جێ دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه به فه‌رمانی سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانی نیوزیلاند-یان كردووه.
ئۆكتای جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له نیوزیلاند روویداوه كرده‌یه‌كی تیرۆریستییه و گوتی: "ئێمه ئه‌وه‌مان له توركیاش گوت و لێره‌یش جارێكی دیكه ده‌یڵێینه‌وه. تیرۆر ئایین، زمان، ره‌گه‌ز و جوگرافیای نییه. به‌تایبه‌تی به‌وانه ده‌ڵێم كه ئێستا ته‌نانه‌ت زمانی ئه‌وه‌شیان نییه به‌وه بڵێن تیرۆر؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌ده‌ست موسڵمانێك یان یه‌كێكه‌وه بووایه كه به‌ناویش موسڵمانه، ئه‌مڕۆ له جیهاندا هه‌را ده‌نرایه‌وه. له‌به‌رئه‌وه به‌لای ئێمه‌وه تیرۆریست هه‌ر تیرۆریسته".