Lokman İlhan,Mohammed Baqi Hussein
18 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2019
كاراكاس - AA
لە ڤێنیزوێلا كە لە گەورەترین قەیرانی سیاسیی مێژووی خۆیدایە، سەرۆكی ئەو وڵاتە نیكۆڵاس مادورۆ لە ئامادەكاریی گۆڕانكاریی ریشەییدایە لە كابینەكەیدا. هەرچەندە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا بەپشتگیریی ئەمریكا رێگایان نەداوە هەناسەیەكی ئارام بدات.
جێگری سەرۆكی ڤێنیزوێلا، دێڵسی رۆدریگێز رایگەیاند، مادورۆ داوای لە هەموو وەزیرەكان كردووە كە ئامادەبن بۆ دەستبەرداربوون لە ئەركەكانیان.
دێڵسی رۆدریگێز لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی، "سەرۆكی دەوڵەت مادورۆ داوای لە وەزیرەكان كردووە لە پێناو پێویستیی گۆڕانكاریی ریشەییدا، ئامادەبن دەستبەرداری ئەركەكانیان ببن".