Davit Kachkachishvili
12 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2022
كیێڤ-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكراینا بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌نجامی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان له‌گه‌ڵ رووسیادا، ٣٢ سه‌ربازی ئۆكراینی ئازادكراون و هێنراونه‌ته‌وه وڵاته‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكرایناوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له ئه‌نجامی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان له‌گه‌ڵ رووسیادا، ٣٢ سه‌رباز گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه و تیایدا هاتووه:
"سه‌ربازه‌كانمان له ماڵه‌وه‌ن. پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی گۆڕینه‌وه ئه‌نجامدرا".
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا، ئاندری یه‌رماک له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان زانیاریی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ٣٢ سه‌ربازی ئۆكراینییان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵاته‌كه.
ئاندری یه‌رماک تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌و سه‌ربازانه‌دا كه له ئه‌نجامی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان ئازاد كراون، هه‌ندێک سه‌رباز هه‌ن كه وا ده‌زانرا بێسه‌روشوێنن و رایگه‌یاندووه: "له‌و شوێنانه بوون كه پێكدادانی سه‌خت تێیدا روویدا. زۆرینه‌ی ئه‌مانه به بێسه‌روشوێن دانرابوون. كه‌سه‌كانمان ده‌هێنینه‌وه".
هاوكات له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كاندا، ته‌رمی ٦٢ كه‌س كه له میانی جه‌نگدا گیانیان له‌ده‌ستدابوو، له‌لایه‌ن رووسیاوه راده‌ستی ئۆكراینا كرانەوە.