Dmitri Chirciu
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
مۆسكۆ - AA
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ، گوتى، "توركيا لە پێكدادانەكانى نێوان ئازەربايجان و ئەرمينيا لە ناوچەى كاراباخ لايەن نەبووە".
عەليێڤ لە لێدوانێكيدا بۆ تەلەڤیزيۆنى فەرميى رووسيا Rossiya-24، روونكردنەوەى لەسەر لێكەوتەكانى هێرشكردنى ئەرمينيا بۆ سەر ئازەربايجان و پێكدادانەكانى ناوچەى قەرەباغ دا.
عه‌لیێڤ لە بارەى رۆڵى توركيا لە رووداوەكەدا گوتى، "توركیا له پێكدادان له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیادا لایه‌ن نییه، ته‌نها له‌ڕووی وره‌وه پشتیوانیی له ئازه‌ربایجان ده‌كات".
عه‌لیێڤ گوتيشى، "فڕۆكه F-16ه‌كانی سوپای توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له پێكدادانه‌كاندا به‌شداریی ناكه‌ن".
عه‌لیێڤ راشيگەياند، "ئه‌و گوتانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه توركیا لایه‌نه له پێكدادانه‌كاندا ده‌كرێن، هاندانه".
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ، هەوڵەكانى ئەرمينياى بە پێشێلكردنى ياساى نێودەوڵەتى ناوبرد و گوتى، "ئەرمينيا، بە داگيركردنى خاكى ئازەربايجان، بە شێوەيەكى گەورە ياساى نێودەوڵەتى پێشێل دەكات".