10 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2021
جاکارتا - AA
دەسەڵاتدارانی ئیندۆنێزیا رایانگەیاند کە پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە لە چوار شوێنی دوورگەی ئالالف باکووری رۆژئاوای شاری جاکارتای پایتەخت دۆزیوەتەوە.
دوێنی فڕۆکەیەکی سەربە ھێڵی ئاسمانی سریویایای کە لە ئێندۆنێزیا پەیوەندی پێوە پچڕابوو، کەوتە نێو دەریاوە.
وەزیری گەیاندنی ئێندۆنێزیا، بودی کاریا سومادی دوێنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە فڕۆکەیەک بە ٦٢ سەرنشینەوە پێنج خولەک لە دوای ھەڵسانی لە فڕۆکەخانە، پەیوەندی پێوە پچڕاوە و لە نێوان دوورگەی لانسانگ و لاکی کەناراوەکانی باکووری جاکارتای پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە.
راشیگەیاند کە کارەکانی رزگارکردن و گەڕان لەو شوێنەی کە فڕۆکەکەی تێدا کەوتووەتە خوارەوە دەستی پێکردووە.
لەلایەکی دیکەش بەرپرسانی ئاژانسی رزگارکردن و گەڕانی نیشتمانیی ئیندۆنێزیا رایانگەیاندبووە کە لە چوارچێوەی کارەکانیاندا لە ناوچەکەدا چەند پارچەیەکی فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە.
لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، فڕۆکەیەکی سەربە ھێڵی ئاسمانی لیۆنی ئیندۆنێزیا، ماوەی کەم لە دوای ھەڵسانی لە فڕۆکەخانەیەکی شاری جاکارتای پایتەخت کەتووەتە خوارەوە و ١٨٩ سەرنشین گیانیان لەدەستدابوو.