Ahmet Dursun
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی گواستۆته‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنا بڵاوی کردەوە، عەلی لاریجانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ده‌یڤد ماكئالیستهر له تاران، ئه‌مریكای به پشتیوانیكردنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی ناوچه‌كه، تۆمه‌تبار كردووە.
عەلی لاریجانی گوتی: "بناغه‌كانی تیرۆریزم له ئه‌فغانستان 30 ساڵ پێش ئێستا به هاوكاری رێكخستنی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا له لایه‌ن سعوودیه، پاكستان و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی دانراوه".
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه چه‌كدارانی داعش به هێلیكۆپته‌ر گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌فغانستان و له داهاتوودا رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا.
رابه‌ری ئێران، ئایه‌توڵلا عه‌لی خامنه‌یی له 30ی كانوونی دووه‌مدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا له پشت هێرشهكهکانی رۆژانی رابردووی ئه‌فغانستانه كه به هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س کوژران و بریندار بوون.
خامنه‌یی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردبوو كه ئه‌مریكا داعشی گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌فغانستان.