Zana Natık Kerem
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
كابول ــ AA
بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاند كە لە میانی شەڕو پێكدادانێكی نێوان هێزە ئەمنییەكان و داعش لە ویلایەتی كونەر روژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ١٥ تیرۆریست كوژراون و ٢٠ی دیكەش بریندار بوون.
كەناڵی تلوع نیوز لە بەرپرسانی ئەفغانستانی گواستووەتەوە كە شەڕو پێكدادانێكە دوای ئەوە روویداوە كە شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردبووە سەر ژمارەیەك خاڵی ئەمنی لە ناوچەی تشوك لە ویلایەتی كونەر.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشداوە كە هەر لە میانی شەڕو پێكدادانەكەدا، سێ پۆلیس كوژراون و ١٣ی دیكەش بریندار بوون.
بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، تا ئێستا شەڕو پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان و تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە، بەردەوامە.