Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەناوی مایك پۆمپیۆوە راگەیەندراوێكی لەبارەی 16 هاووڵاتی سعوودی بڵاوكردەوە.
لە دەقی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە، مایك پۆمپیۆ بە شێوەیەكی ئاشكرا بۆ رای گشتی ناوی ئەو كەسانەی خستووەتە لیستی سزاكانەوە كە رۆڵیان هەبووە لە تاوانی كوشتنی جەمال خاشقجی-دا." ئەو كەسانەی ناویان لە لیستەكەدا تۆماركراوە، 16 كەسن و چوونیان بۆ ئەمریكا قەدەغەكراوە".
بەو پێیە لە پاڵ سعود قەحتانی راوێژكاری پێشووی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان، ناوی هەریەكە لە ماهیر موتریب، سەلاح توبەیجی، میشال بۆستانی، نایف عاریفی، محەمەد زەهرانی، مەنسور ئەبو حوسەین، خالید عوتەیبی، عەبدولعەزیز هەوساوی، وەلید سەهری، تار حەربی، فەهد بەلاوی، بەدر عوتەیبی، مستەفا مەدەنی، سەیف قەحتانی و توركی سەهری لە لیستی سزاكاندا تۆماركراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، بە هۆی ئەنجامدانی تاوانی پێشێلكاریی مافی مرۆڤەوە، گەشتكردنی ئەو كەسانە بۆ ئەمریكا قەدەغەكراوە.
ئەم سزای قەدەغەکردنی گەشتكردن دوای تێپەڕینی شەش مانگ دێت بەسەر كوشتنی خاشقجیدا كە دووی تشرینی یەكەمی 2018 ئەنجامدرابوو.