Aliia Raimbekova,Ramal Abdullah Mahmood
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
نورسوڵتان – AA
سه‌ركۆماری كازاخستان، قاسم جۆمه‌رت تۆكایهڤ رایگه‌یاند كه نۆی حوزه‌یرانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێشوه‌خته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
قاسم جۆمه‌رت تۆكایهڤ له رێگای ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌ته‌وه رووی ده‌می كرده هاووڵاتییانی كازاخستان و رایگه‌یاند، بڕیاری داوه، نۆی حوزه‌یرانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدات.
سه‌ركۆماری كازاخستان له‌باره‌ی گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه گوتی: "پێویسته بۆ هێنانه‌دی هاوسه‌نگی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌یشتن به ئامانجه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌موو جۆره ناڕوونییه‌ك بڕه‌وێنینه‌وه. ره‌وشی جیهان به جۆرێك ده‌گۆڕێت كه بۆ ئێمه باش نییه. پێویسته ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕین له‌سه‌ر سه‌قامگری و به‌رده‌وامی سیاسه‌تی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان".
قاسم جۆمه‌رت تۆكایهڤ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كازاخستان وڵاتێكی دیموكراسییه و سهركۆمار به ئیراده‌ی گه‌ل هه‌ڵده‌بژێردرێت و دڵنیایشی دا له‌وه‌ی ههڵبژاردنهكهنه به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام ده‌درێت.