Ramal Abdullah Mahmood
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن – AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن بە ئاماژەدان بەوەی کە لەم قۆناغەدا ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، گوتی: "دانوستان دەکەین لەبارەی رێککەوتننامەی سنووردارکردنی ناوەکی. لە رێککەوتننامەکە بەردەوام دەبین، بەڵام سەیری رەوینەوە یان نەڕەوینەوەی نیگەرانی هاوپەیمان و هاوبەشە ئەورووپییەکانمان (کە رێککەوتننامەکە دەیهێنێ) دەکەین".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی CNN لە بارەی ستراتیجیەتی نوێی ئەمریکا بەرامبەر ئێران و هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر کۆریای باکوور و چەند تەوەرێکی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دوا.
تیلەرسن تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ترەمپ بە درێژایی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ستراتیجیەتی نوێ بەرامبەر ئێران سەرمەشقی کارەکانی بووە و لەمبارەیەوە هەڵوێستێکی نەگۆڕی هەیە. گوتی: "ئەوەی سەرۆک دەیەوێت لە بارەی ئێرانەوە خستنەڕووی ستراتیجیەکی بەرفراوانە. دانوستان دەکەین لەبارەی رێککەوتننامەی سنووردارکردنی ئەتۆمی. لە رێککەوتننامەکە بەردەوام دەبین، بەڵام سەیری رەوینەوە یان نەڕەوینەوەی نیگەرانی هاوپەیمان و هاوبەشە ئەورووپییەکانمان (کە رێککەوتننامەکە دەیهێنێت) دەکەین".
تیلەرسن بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە ژمارەیەک بابەتی تەکنیکیدا رێککەوتننامەکەی پێشێل کردووە و هەندێک دەرفەت دەدەن بە تاران بۆ راستکردنەوەی پێشێلکارییەکان.
لەبارەی کۆریای باکووریشەوە تیلەرسن سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ترەمپ رێنمایی داوە بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵە دیپلۆماتییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە، گوتی: "تا کەوتنەوەی دوو بۆمبی دیکە ئەو هەوڵانە بەردەوام دەبن".
وەزیری دەرەوەی ئێران، رێکس تیلەرسن ئاماژەی بەوە دا کە ترەمپ خۆی باوەڕی بەو هەوڵانە هەیە تا ئەو رۆژانەش پەیامی ئەوەی بە چین و وڵاتانی دیکە دا کە دەستپێشخەرییەکان بەردەوام دەبن.