Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI) رایگه‌یاند کە له چوارچێوه‌ی ''تیرۆری ناوخۆیی'' لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و هێرشه چه‌كدارییه كردووه كه كرایه سه‌ر فێستیڤاڵی خواردن له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا.
FBI روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كداریه بڵاوكرده‌وه كه كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی ١٢ی دیكه‌ی لێكهوتهوه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی گلۆری بۆ سیر كه هه‌موو ساڵێك له باكووری ویلایەتی كالیفۆرنیا سازده‌كرێت.
به‌رپرسی FBI، جۆن بێنیت به ناوی ده‌زگاكه‌وه لێدوانی دا و باسی له‌وه كرد كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه خاوه‌ن ئایدۆلۆجیایەکی توندڕه‌و بووه و به پیلان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر فێستیڤاڵه‌كه.
جۆن بێنیت باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه لیستێكی هێرشی ئاماده كردووه كه له پاڵ فێستیڤاڵی خواردن چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی وه‌ك پێكهاته‌ی ئایینی، دامه‌زره‌وه سیاسییه‌كان، بیناكانی فیدراڵی و دادگاكان بكاته ئامانج، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی ''تیرۆری ناوخۆیی'' تاوتوێی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی FBI، جۆن بێنیت گوتیشی: ''له ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌نجاممانداوه زۆر به‌ڵگه‌مان ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه خاوه‌نی ئایدۆلۆجیایەکی توندڕه‌و بووه. ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه مه‌یلی بۆ زۆر كرده‌ی توندوتیژی جۆراوجۆر هه‌بووه''.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مریكییه‌كی سپی پێست به‌ناوی سانتینۆ ویلیا‌م لیگان هێرشی كرده سه‌ر فێستیڤاڵی خواردن كه به‌گشتیی كه‌سانی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكای باشوور به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، به هۆی ئه‌و هێرشه‌شه‌وه سێ كه‌س كوژران كه دووانیان منداڵ بوون و ١٢ی دیكه‌ش برینداربوون.
سانتینۆ ویلیا‌م لیگان ماوه‌یه‌كی كه‌م بەرلە هێرشه‌كه لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ٥٠٠ كه‌س ده‌كاته ئامانج.