Muhammet Ali Kemal
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
ئەپەر داربی- AA
لە ئەنجامی بەریەککەوتنی دوو شەمەندەفەر لە شاری فیلادیلفیای ئەمریکا، ٣٣ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی بەکۆمەڵ لە باشووری خۆرهەڵاتی پێنسیلڤانیا رایگەیاند کاتژمێر ٠٠:١٥ لە وێستگەی ناوچەی ئەپەر داربی، شەمەندەفەرێکی خێرا خۆی بە شەمەندەفەرێکی دیکەدا کە لە حاڵەتی پارکدا بووە، کێشاوە.
بە پێی ئامارە بەراییەکانیش لە ئەنجامی رووداوەکەدا، ٣٣ کەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەش دەکرێت دۆخی چوار لە بریندارەکان ناجێگیرە.