Yakoota Al Ahmad
11 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
سعوودیە رایگەیاند، مانۆڕێکی ئاسمانیی سەربازیی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دا.
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئامانج لە مانۆڕەکە "بەرزکردنەوەی توانای سەربازی" بووە.
لە مانۆڕەکەدا وێڕای بەکارهێنانی تەقەمەنی راستەقینە، ھەروەھا فڕۆکەی ستراتیجیی بۆمبارانکردنی دوورمەودا لە جۆری B-1 Lancer و فڕۆکەی جەنگیی F15ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەشدار بوون.
رۆژی ٣٠ی ئایاریش، مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش بە ناوی "ئیرادەی هەڵۆ ٢٣" لە سعوودیە لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و ئەمریکا بەڕێوە چوو.
هەروەها لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢دا، مانۆڕی سەربازیی کەنداو بە ناوی "ئیرادەی هەڵۆ ٢٢" بەڕێوە چوو.