Kasım İleri
12 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن- AA
ئەمریکا لەژێر ناوی مانۆڕی سەربازییدا، ١٥ فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری F-15ی رەوانەی یۆنان کرد.
هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە مانۆڕی "Castle Forge" کە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا و ئەفریقا سەرکردایەتی دەکات، ١٥ فڕۆکەی F-15یان بردووەتە یۆنان.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بۆ ئەم مانۆڕە لە پاڵ ئەو فڕۆکانەدا، مەشق و راهێنان بە زۆرێک لە فەرماندەییە ئاسمانییەکانی ئەورووپا دەکرێت بە جۆرێک کە هێزەکان بتوانن بەخێرایی بڵاوببنەوە و توانا و پشتیوانی لەو شوێنانەوە دەستەبەر بکەن کە خاوەنی ئاستی جیاوازن، بەمشێوەیەش هێزە ئاسمانییەکان دەتوانن هەمیشە لە ئامادەباشیدابن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک.
جێی ئاماژەیە لەم مانۆڕەدا جگە لە ئەمریکا، هەریەکە لە وڵاتانی رۆمانیا، بولگاریا، یۆنان و کەنەدا بەشدار دەبن.
لای خۆشیەوە سوپای یۆنان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هۆکاری هاتنی فڕۆکە جەنگییەکان تەنها بەشداریکردن لە مانۆڕە سەربازییەکەدا نییە و هۆکاری دیکەشیان هەیە.
سوپا سالاری یۆنان-یش لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە فڕۆکەکانی F-15 لەگەڵ سوپای یۆنان مەشق دەکەن.