Mücahit Oktay
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
نیویۆرك – AA
ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی کە له ئاكامی باهۆزی ئایداوە له ویلایه‌تی لویزیانا گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته ٢٦ كه‌س.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری نیوئۆرلیانز سەربە ویلایه‌تی لویزیانا، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه کە ١١ كه‌سی دیكه‌یش به‌هۆی باهۆزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی له‌و ویلایه‌ته به‌هۆی باهۆزی ئایداوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته ٢٦ كه‌س.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تازه گیانیان له‌ده‌ستداوه ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ن كه به‌رگه‌ی پله‌کانی گه‌رمیی به‌رزیان نه‌گرتووه كه به‌هۆی باهۆزه‌كه‌وه له كاره‌با و زۆربه‌ی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بێبه‌ش بوون.
به‌هۆی باهۆزه‌كه‌وه نزیكه‌ی ٣٤٢ هه‌زار كه‌س له‌و ویلایه‌ته هێشتا به ده‌ست نه‌بوونی كاره‌باوه ده‌ناڵێنن و ٢٥٠ هه‌زار قوتابیش به‌هۆی زیانبهكهوتوون به قوتابخانه‌كانیان، نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.