09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە یاریدەدەری کچی سەرۆکی ئەو وڵاتە، ئیڤانکا ترەمپ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو.
لەوبارەوە "CNN" بڵاویکردەوە کە یاریدەری کەسی ئیڤانکا ترەمپ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوو.
ئاماژەی بەوەیشداوە، یاریدەدەرەکە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ماوەی دوو مانگە دوور لە ئیڤانکا ترەمپ کار دەکات.
دوێنێ هەینی ئەنجامی پشکنینی ئیڤانکا ترەمپ و هاوسەرەکەی، جارید کۆشنەر کە هەردووکیان راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ن دەرچوو کە نێگەتیڤ بوون و دەرکەوت تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون.
ئەمریکا لە رووی تومارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزبەندی یەکەمدایە.