Turgut Alp Boyraz
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
قودس-AA
دوای ئەوەی لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلیەوە لە ١٥ی کانوونی دووەمدا لە فڕۆکەخانەی تەل ئەبیب دەستبەسەرکرا و رەوانەی بەندینخانەی سەربازی کرا، مامۆستای زانکۆی مەدەنیەتی ئیستانبوڵ پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دکتۆر جەمیل تەکەلی ئازاد کرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئۆفیسی پارێزەری ناوبراو، لی تسەمەل-ەوە دەستی کەوتووە، تەکەلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئازاد کراوە و بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ تورکیا، چووەتە فڕۆکەخانە.
تەکەلی بە بێ ئەوەی رەوانەی دادگا بکرێت، ئازادکرا.
کاتژمێر ٠٧:٣٠ (٠٨:٣٠ بەکاتی تورکیا) تەکەلی سواری فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیا بوو کاتژمێر ١٠:٣٠ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ.
ناوبراو بۆ ماوەی ٢٦ رۆژ لە بەندینخانەی سەربازی پەتاح تەکفا ماوەتەوە و لە دادگایەکی سەربازیدا دادگایی کراوە، لەکاتێکدا نازانرێت تۆمەتەکەی ناوبراو چی بووە.