Ramal Abdullah Mahmood
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
بەرلین – AA
لە ئەڵمانیا بەدوای ٤٦٢ کەسدا دەگەڕێن کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە بەهۆی ئەندامبوونیان لە نازییە نوێیەکان.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی گرووپی میدیایی Funke کە پشتی بەستووە بە وەڵامەکانی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا کە لەلایەن پارتی چەپەوە بەڕێوە دەبرێت، نزیکەی ٦٠٠ بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ٤٦٢ کەس کە مەیلی راستڕەوی توندیان هەیە و تاوانیان ئەنجام داوە، جێبەجێنەکراون.
هەواڵەکە ئاماژەی بەوە داوە، لەو ژمارەیە ١٠٦ کەس بە تاوانی سیاسیی و ١٠٤ەکەی دیکەشیان بەهۆی کردەی توندوتیژی بەدوایان دا دەگەڕێن و لە ساڵی ٢٠١٥ەشەوە بەدوای ٩٨یاندا دەگەڕێن.
هەواڵەکە ئاماژەی بەوە داوە کەوا دیارە ژمارەی نازییە نوێکان کە چالاکی ژێرزەمینی بەڕێوەدەبەن هەڵکشاوە، ئاماژەی بەوەشداوە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥، ٣١٧ راسترەوی توند کە تاوانیان ئەنجام داوە ون بوون. سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشاوە ئەو کەسانەی دیکە کە بەدوایاندا دەگەڕێن تاوانی جیاوازییان ئەنجام داوە.
پەرلەمانتاری پارتی چەپ ئوڵڵا ژێلپکی، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا بەرزبوونەوەی ژمارەی نازییە نوێکان کە ماوەیەکی زۆرە بە نایاسایی چالاکی ئەنجام دەدەن مایەی نیگەرانییە، ئەمە بەلایکەمەوە دەرخەری ئەوەیە کە نازییەکان چالاکی ژێرزەمینی ئەنجام دەدەن.
لە رابردوودا ژمارەیەک رێکخراوی وەک NSU لە ئەڵمانیا تاوانیان ئەنجام دابوو. ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە لە ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٠٧ ١٠ کەسیان کووشت کە ٨یان تورک بوون و تۆمەتی هێرشکردن بە بۆمب و بانکبڕینیان دەخرێتە پاڵ.