Aynur Şeyma Asan
06 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2024
ئەمریکا - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوە کرد کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بووەتە سەکۆی باسکردنی ڕووداوەکان و بانگەشەوەی ئەوەی کرد کە ئەم دۆخە بووەتەهۆی ئەوەی ئیسرائیل دووچاری سەختی بێت لە گەیاندنی ڕووداوەکانی دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ ڕای گشتیی.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن لەگەڵ سیناتۆری کۆماریخوازەکان لە یووتا، میت ڕۆمنی لە کۆڕبەندی سیدۆنا ٢٠٢٤ کە پەیمانگای مەککین لە ویلایەتی ئاریزۆنا سازی کرد، گوتاری پێشکەش کرد.
سیناتۆر ڕۆمنی پرسیاری هۆکاری سەرنەکەوتنی ئیسرائیلی لە بلینکن کرد لە بارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕای گشتیی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، ئەویش لە وەڵامدا باسی لەوە کرد کە سەرچاوەی ئەم دۆخە گۆڕینی ژینگەی میدیاییە و، ڕایگەیاند: "بێگومان ئێستا لە ڕەوتی زانیارییداین کە لە هەر میلی چرکەیەکدا پڕیەتی لە هانە هانە".
بلینکن ئاماژەی بەوە کرد کە بەلای ئیسرائیلەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە شێوازی گێڕانەوەی ڕووداوەکاندا باڵادەستە و، رایگەیاند: "ئیکۆسیستمێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی هەیە کە تێکست و مێژوو و ڕاستییەکان تیایدا لەدەستچوون و سۆز و کاریگەریی وێنەکان تیایدا زاڵن. ناتوانین ڕێگری لێبکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەمە گەیاندنی ڕووداوەکان زۆر سەخت دەکات".
ڕۆمنی باسی لەوە کرد کە قسەکانی بلینکن هۆکاری پشتگیرییە پتەوەکەی بۆ داخستنی تیک تۆک ڕوون دەکەنەوە، ئاماژەی بەوەیش کرد کە ژمارەی ئەو پۆستانەی لە تیک تۆک باس لە فەڵەستینییەکان دەکەن زیاترە لە پلاتفۆرمەکانی دیکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی.