Ahmet Dursun
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئێران رایگه‌یاند كه به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه ده‌روازه‌ی سنووری میهرانی له پارێزگای ئیلام داخستووه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی نیمچه فه‌رمی ئێران ته‌نسیم، جێگری پارێزگاری پارێزگای ئیلام، موحه‌مه‌د نه‌وزه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت كه له عێراق درێژه‌ی هه‌یه، ده‌روازه‌ی سنووری میهران داخراوه.
نه‌وزه‌ری زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژ ده‌روازه سنوورییه‌كه داده‌خرێت.
دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، ئێران له سێی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌روازه سنوورییه‌كانی چهزابهی له سنووری پارێزگای خوزستان و خوسره‌وی سه‌ربه پارێزگای كرماشان-ی داخست و دوای سێ رۆژ دووباره كردنیه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییانی ئاگاداركرده‌وه له گه‌شتكردن بۆ عێراق.
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و دواتر به هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی ئهربهعینییهوه خۆپیشاندانه‌كانیان وه‌ستاند، پاشان رۆژی هەینی ده‌ستیان پێكرده‌وه و له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه ئه‌نجامدراون، تا ئێستا زیاتر له ٢٠٠ كه‌س کوژراون و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه كرد كه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا درێژه‌یان هه‌یه ٢٢٩ خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.