Sanela Crnovrsanin
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
پریجیدۆر – AA
سه‌ریف ڤێلج خانووه‌كه‌ی خۆی له بۆسینیا هێرزه‌گۆڤینیا كه له جه‌نگی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌لایه‌ن سربهكانهوه وێران كرا وه‌ك ته‌رمی مرۆڤ به‌خاك سپاردووه و كێلیشی بۆ كردووه و له‌سه‌ری نووسیووه "عه‌شق بونیادی نا و رق و كینه رووخاندی".
سه‌ریف كه باوكی سێ منداڵا و به‌ر له جه‌نگی بۆسنا وه‌ك وه‌ستای كانزا له ئه‌ڵمانیا كاری ده‌كرد، به‌و پاره‌یه‌ی له تاراوگه كۆی كردبووه‌وه خانووێكی له گوندی كێڤلجان له پریجیدۆر پێ دروست كرد.
دوای ده‌ستپێكردن به جه‌نگه‌كه و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره‌ی مسوڵمانان له ١٩٩٢ هه‌زاران بۆسنی ناچار بوون وڵاتی خۆیان جێ بهێڵن خانووی ئه‌و كه‌سانه‌ش یان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا یاخود رووخێندران.
سه‌ریف ڤێلج خانووه‌كه‌ی خۆی له بۆسینیا هێرزه‌گۆڤینیا كه له جه‌نگی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌لایه‌ن سربهكانهوه وێران كرا وه‌ك ته‌رمی مرۆڤ به‌خاك سپاردووه و كێلیشی بۆ كردووه و له‌سه‌ری نووسیووه "عه‌شق بونیادی نا و رق و كینه رووخاندی". ( Bilal Isakovic - ئاژانسی ئانادۆڵو )
یه‌كێك له‌و خانووانه‌ش هی سه‌ریف بوو كه به ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی خۆی و چه‌ندین كوێره‌وه‌ری دروستی كردبوو.
سه‌ریف ڤهلیج به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دوای جه‌نگی بۆسنا وازی له كاره‌كه‌ی هێناوه له ئه‌ڵمانیا و به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش و ئاره‌زوومه‌ندانه چووته ریزی سووپا و له‌و كاته‌شدا سربه‌كان ده‌ستیان كردووه به دوورخستنه‌وه هاووڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كانی بۆسنا.
سه‌ریف ڤهلیج ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سربییهكانهوه به‌دیل گرا به ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراو و دواتر گۆڕینه‌وه‌ی دیل به دیلی پێ كرا، گوتی: "دواتر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م په‌نامان برده به سوید. كاتێك دوای جه‌نگ بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٠٠١ گه‌ڕاینه‌وه گونده‌مان خانووه‌كه‌م ببووه كه‌لاوه. منیش بڕیارم دا ماڵه‌كه‌م وه‌ك گۆڕی مرۆڤ لێ بكه‌م و كێلی بۆ بكه‌م و له‌سه‌ری بنووسم عه‌شق بونیادی نا و رق و كینه رووخاندی".
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ١٠ ساڵه ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ته گۆڕ، گوتی: "سه‌ره‌تا داروپهردووهكانی خانووه‌كه‌مان فڕێ دا. دواتر زه‌وییه‌كه‌مان ته‌خت كرد و به قوڵایی ٤،٥ مه‌تر هه‌ڵمان كه‌ند. پاشان هه‌موو شتێكی خانووه‌كه‌مان خسته ناویه‌وه و دواتر نۆ بارهه‌ڵگر خۆڵمان تێكرد و كردمانه گۆڕ".