Hasan Esen
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
لەندەن - AA
لە میانی خۆپیشاندانێکدا کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەلایەن گرووپێکی ژینگەپارێز بەناوی Extinction Rebellionەوە رێکخرا، لانیکەم ٩٠ کەس دەستگیرکران.

یەکەم رۆژی خۆپیشاندانەکە کە کاتەکانی بەیانی زوو لە مەیدانی ترافاڵگەر دەستی پێ کرد و تا مەیدانی پەرلەمان بەردەوام بوو، کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەکاتی لەندەن کۆتایی هات.
لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، گرووپێک لە خۆپیشاندەران شەقامی بەردەم بینای پەرلەمانیان داخست، بەو هۆیەشەوە پۆلیس دەستوەردانی کرد و سەرەڕای هۆشدارییەکان، خۆپیشاندەران شەقامەکەیان نەکردەوە.

پۆلیسی لەندەن لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە تا کاتژمێر ١٨:٠٠ بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر کارمەندی بەهاناوەچوونی بەپەلە، رێگریکردن لە کاری پۆلیس و تێکدانی شیرازەی گشتیی ٩٠ کەس دەستگیرکراون.
گرووپی رێکخەری خۆپیشاندانەکە ئاشکرای کرد کە خۆپیشاندانەکانیان ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.