Sibel Morrow
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٥ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٦ دۆلار و ٢٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٥ دۆلار و ٥٨ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٧وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٨٩ به‌رزبووەتەوە و به ٤٥ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٤٣ دۆلار و ١٦ سه‌نت فرۆشرا.
به‌پێی پێشبینییەکانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا (API)، نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له ئه‌مریكا، نزیکەی شەش ملیۆن و ٤٠٠ هەزار به‌رمیل کەمی كردووه. ئەو دابەزینەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی داخوازی لەسەر نەوت لە ئەمریکا، ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٦ دۆلار و پێنج سه‌نت بۆ ٤٦ دۆلار و ١١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ٩١ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٨٣ سه‌نت بمێنێته‌وه.