Şerife Çetin
23 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2024
نیویۆرک - AA
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا کیمبێرلی چیتل، کە دوای تەقەکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا، ڕەخنەی زۆری هاتبوویە سەر، دەستی لەکار کێشایەوە.
ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەییتد پرێس ڕایگەیاند، چیتل لە نامەیەکدا بۆ کارمەندانی دەزگاکەی، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە بەرپرسیارێتییەکەی پێ ڕاگەیاندوون.
لەو نامەیەی کە چیتل ئاراستەی کارمەندانی کردووە، ڕایگەیاندووە، "هەموو کەموکۆڕییەکان لە ئەستۆ دەگرم. دوای ئەو ڕووداوانە بژاردە سەختەکەم هەڵبژارد و دەست لە کار دەکێشمەوە".
دەست لەکار کێشانەوەی بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا کیمبێرلی چیتل دوای ئەوە دێت، ڕۆژی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا لە لایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکە لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لێپرسینەوەی لێکرا.
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەو دانیشتنەدا، وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە کەموکۆڕییەکانی خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا، داوایان کردبوو کە دەست لە کار بکێشێتەوە.
کیمبێرلی چیتل لە ساڵی ٢٠٢٢وە بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا بوو.