ئەنقەرە
پەیمانگای دەمارناسی مۆتریالی کەنەدی لە لێکۆڵینەوەیەکیدا دەری خستووە کە قەبارەی مێشک هاوشێوەی پێیەکان لە بەیانیان و ئێواراندا وەک یەک نیە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە کە قەباری مێشک لەبەیانیاندا گەورەترە و بە درێژایی رۆژەکە وردە وردە بچوک دەبێتەوە.
لەو لێکۆڵینەوەیەدا کەلەلایەن چەند زانایەکی پەیمانگاکەوە ئەنجام دراوە ئاماژە بەوە کراوە کە وێنەی مێشکی ١٠ هەزار کەس گیراوە لە بەیانیاندا کە لەوانە ٦ هەزاری و ١٠٠ یان دووچاری نەخۆشی زەهایمەر بوون و دواتر جارێکی تر لە نیوەڕۆ و ئێوارەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.
هەروەک هۆکاری ئەو گەورەبوونەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە لەباری ئاسۆیی، شلەکانی ناو مێشک لەشەودا بە باشتر دەسوڕێننەوە و ئەمەش لەوە سەرچاوەی گرتووە کە شێدارن.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری نیرۆلماج دا بڵاو کراوەتەوە.