حەلەب
ھەلیكۆپتەرەكانی سەر بە رژێمی سووریا بە بۆمبی بەرمیل ھێرشیان كردووەتە سەر ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆن لە شاری حەلەب و لە ئاكامدا 11 كەس گیانیان لەدەست داوە و 20 دیكەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە ھێزەكانی پاراستنی ھاووڵاتی سڤیل وەرگیراوە، ھەلیكۆپتەرەكانی سەر بە رژێمی سووریا بە بۆمبی بەرمیل ھێرشیان كردووەتە سەر ناوچەی ئەنسار كە لە ئێستادا لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایە. لە ئاكامی ئەو ھێرشەدا پێنج كەس گیانیان لەدەست دا و 10 دیكەش بریندار بوون.
بەرپرسان باس لەوەش دەكەن داوی بۆردومانەكە نانەواخانەیەك گری گرتووە. لە لایەكی دیكەوە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان شەش ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەست دا و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون. ھاوكات بە ھۆی ھێرشەكانەوە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و ئامبوڵانسێك زەرەری زۆریان بەركەوتووە.