Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "به‌په‌رۆشه‌وه" چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون ده‌كات و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هێشتا بڕیارێكی روون سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یراندا ده‌كرێت، له‌كوێ ئه‌نجامبدرێت.
دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ له كۆشكی مارا لاگۆ له فلۆریدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا روونكردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه پلان بۆ دانراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد كه ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌ی "راسته‌وخۆ و له‌سه‌ر ئاستی زۆر باڵا" له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا كردووه، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له ده‌ستپێكی مانگی حوزه‌یراندا به‌ڕێوه‌بچێت و له‌باره‌ی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه ئاشكرایكرد پێنج ئه‌گه‌ری جۆراوجۆر هه‌یه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه و گوتی: "به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون-دا ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆبوونهوهگهلێك كه ده‌بنه مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و كۆریای باشوور ئه‌نجامدراون، رایگه‌یاند "من پشتیوانیی له‌مه ده‌كه‌م".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تاوتوێی كۆریای باكوور ده‌كه‌ن و گوتی: "هیوادارم به قووڵیی باسی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كۆریای باكوور و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ژاپۆن بكه‌ین".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئابێ تا رۆژی پێنجشه‌ممه له ئه‌مریكا بمێنێته‌وه.