Aliia Raimbekova,Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
ئاستانا - AA
رووسیا له بنكه‌ی بایكۆنور بۆ بۆشایی ئاسمان له كازاخستان، مانگێكی ده‌ستكردی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه مانگه ده‌ستكرده سه‌ربازییه‌كه كاتژمێر ٠١:١٢ به كاتی مۆسكۆ به مووشه‌كی پرۆتۆن-ئێم له بنكه‌ی بایكۆنور بۆ بۆشایی ئاسمان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵدراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه مانگه ده‌ستكرده‌كه له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگرییدا هه‌ڵدراوه و فه‌رمانی هه‌ڵدانی له لایه‌ن جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانیی و هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمان، ئلێكساندهر گۆلۆڤكۆوه دراوه.