Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه پێشتر زانیوویه‌تی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه ده‌دات له سووریا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكی ئه‌م بڕیاره‌ی داوه.
پۆمپیۆلهبارهی بڕیاری ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه له سووریا بۆ كه‌ناڵی Fox News ی ئه‌مریكی دوا.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌ر له راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه ئه‌و ئاگاداركراوه‌ته‌وه، پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زانیاری زۆر زیاتری هه‌یه وه‌ك له ئاگاداركردنه‌وه و به‌شداریكردووه له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئاماژه‌دان به لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه ئامانجی سه‌ره‌كی بوونی ئه‌مریكا له سووریا شكستهێنان بووه به داعش و دوای سه‌ركه‌وتن كاتی كشانه‌وه هاتووه له ناوچه‌كه.
مایك پۆمپیۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه چه‌كدارانی داعش له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان له جموجۆڵدان و گوتی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. له سووریا بێت یان شوێنی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت له جه‌نگان دژی داعش. بڕیاری كشانه‌وه له سووریا له سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی ئیداره(ی ئه‌مریكا) له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌م ناكاته‌وه".
له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا له میدیاكانی ئه‌و وڵاته زۆر ده‌نگۆ بڵاوكرانه‌وه گوایه تره‌مپ بێگه‌ڕانه‌وه و راوێژكردن به‌به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی و به ته‌نها ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.