Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی جه‌یمس ماتیس، له‌كۆتایی مانگی شوباتدا ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت و خانه‌نشین ده‌بێت.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی وه‌زیری به‌رگری جه‌یمس ماتیسه‌وه بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ نووسیویه‌تی، "جه‌نه‌راڵ ماتیس، دوای ئه‌وه‌ی بۆ دوو ساڵ له كابینه‌ی حكوومهتهكهمدا وه‌ك وه‌زیری به‌رگری خزمه‌تیكردووه، له‌كۆتایی مانگی شوباتدا به شه‌ره‌فێكی زۆره‌وه خانه‌نشین ده‌بێت. له‌قۆناغی ئه‌ودا به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی كڕینی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی نوێ‌دا، به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره تۆماركراوه".
ناوبراو رایگه‌یاندووه، ماتیس زۆر هاوكاریی كردووه له‌باره‌ی به‌جێهێنانی به‌رپرسیارێتییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه و نووسیویه‌تی، "له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌زیری نوێی به‌رگری ئاشكراده‌كرێت. زۆر سوپاسی جیم ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی كردووه".
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا له سووریا، ده‌نگۆی ئه‌وه له‌ئارادابوو كه ماتیس له‌و بڕیاره نیگه‌رانه.