Kasım İleri,123
03 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، خۆشحاڵ ده‌بێت به پێشوازیكردن له سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له كۆشكی سپی.
له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك تره‌مپ له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ له‌كارلادانی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌وانانه دوا كه یاوه‌ری ئه‌ویان ده‌كرد له گه‌شته‌كه‌یدا.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ زێلێنسكی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردووه وله‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ له‌كارلادانی، گوتی: "ئه‌مه ساخته‌كاری و فرت و فێڵه. دیموكراته‌كان كه له‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنن".
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی كه له مانگی تهمووز له‌گه‌ڵ زێلێنسكی ئه‌نجامی دابوو، داوای له ئۆكراینا كردبوو له به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌كردنی هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا له كوڕی كاندیدی به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠، جۆ بایدن بكۆڵێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ردانی زێلێنسكی بۆ ئه‌مریكا له كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه بۆ له‌كارلادانی تره‌مپ به‌رده‌وامه، ناوبراو گوتی: "له‌وانه‌یه بێت. دووجار قسه‌م له‌گه‌ڵی كردووه. ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت بێت، خۆشحاڵ ده‌بم پێشوازی لێ بكه‌م له كۆشكی سپی. یه‌كسه‌ر دێ. كه‌سێكی زۆر باشه".