Cüneyt Karadağ,123
03 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
به‌رلین – AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ رایگه‌یاند كه توندوتیژییه‌كانی باكووری سووریا كه‌مبوونه‌ته‌وه و لەبارەی خواستی رەوانەکردنی سەربازانی ناتۆ بۆ هەندێک ناوچەی سووریا گوتی: "ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ سووریا كارێكی ئاسان نییه".
ستۆڵتێنبێرگ به رۆژنامه‌ی Bild am Sonntag راگه‌یاند كه توندوتیژییه‌كانی باكووری سووریا كه‌مبوونه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته هۆی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای سیاسی.
ناوبراو به پێویستی زانی كه دان به‌وه دابندرێت توركیا ئه‌ندامێكی گرنگی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، گوتی: "توركیا پێداگیرانه رۆڵێكی گرنگی گێڕا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و رووخاندنی به‌ناو خه‌لافه‌ت له رووی فیزیكییه‌وه. هیچ وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ هێنده‌ی توركیا په‌نابه‌ری سووری وه‌رنه‌گرتووه. توركیا باوه‌شی بۆ سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری كردووه‌ته‌وه و هیچ وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ هێنده‌ی توركیا دووچاری هێرشی تیرۆریستی نه‌بووه‌ته‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بڕیاری ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ سووریا كارێكی ئاسان نییه و هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌و پێشنیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سكرتێری گشتیی ناتۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاتانی ئه‌ندام بیر و بۆچوونی خۆیان به روونی و زۆر به جدی خستۆته‌ڕوو.