Muhammed Boztepe,123
03 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئیدانه‌ی ناساندنی به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و ناساندنی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه وه‌ك 'هاوپه‌یمان' له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش، په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی فوڕاته‌وه بۆ سه‌ر توركیا دروست ببوو، توركیاش زۆر له‌مێژه نیگه‌رانییه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه بۆ رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی خستبووه روو به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتان كه‌وتبووه گفتوگۆ به‌ڵام به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن ناچار بوو ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به ته‌نها ئه‌نجام بدات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به ڕه‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی مافی به‌رگری ره‌وا ئه‌نجام دراوه و له‌و میانه‌یه‌دا هاوشێوه‌ی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون ته‌نها ئامانجه‌كانی تیرۆریستان پێكراون و هه‌موو جۆره هه‌ستیارییه‌ك گیراوه‌ته به‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل. هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش به درۆ خراونه‌ته‌وه كه گوایه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام دراوه و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارهاتووه.
هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ناساندنی به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و ناساندنی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه وه‌ك 'هاوپه‌یمان' له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا كراوه و تیایدا هاتووه: " بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردن و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له رای گشتی جیهانی و به تایبه‌تیش له گه‌لی فه‌ڕه‌نسا. به كردنه پاساوی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كردنه ڕۆژه‌ڤی پڕۆژه‌یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن و بڕیاردان بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و كاربه‌ده‌ستان(ی توركیا)دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێكتێگهیشتنهیه كه له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ واژوو كرا و هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ و ستراتیجیه‌تی هاوبه‌شیشه (له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا)".
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "ده‌بێت بزانن توركیا كه دوا به‌ربه‌سته له نێوان تیرۆریزم و ئه‌ورووپا، وڵاتی به‌ره‌یی (هێڵی به‌رگری)یه له جه‌نگی تیرۆردا".