Mücahit Oktay
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
نيويۆرک - AA
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا ٥٢٦ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٧ ھەزار و ٣١ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٩٢ ھەزار و ٤٩٩ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە نۆ ملیۆن ٥٧٠ ھەزار و ٩٢١ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٢٦ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٧ ھەزار و ٣١ کەس.
ھاوکات شەش ملیۆن و ١٧٣ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى ئەنجامدراون ١٤٩ مليۆنى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٩٦٩ هه‌زار و ٢٤٧ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٩٤٢ هه‌زار و ١٩٥ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و به ٨١٢ هه‌زار و ٦٣ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٦٩٨ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە هەشت ملیۆن و ٢٧٢ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٥٥٤ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.