Dildar Baykan
19 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری قەدەغەی گەشتی لە ناوچەی شنگن، بەریتانیا، ئێرلەندا و بەڕازیل-ەوە بۆ ئەمریکا لابرد.
ترەمپ لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوودا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، گەشت کردنی لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، ئیرلەندا، بەڕیتانیا و بەڕازیل-ەوە بۆ ئەمریکا قەدەغە کردبوو.
بەڵام بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە لە 26ی ئەم مانگەوە تەواوی ئەو گەشتیارانەی پشکنینی کۆرۆنایان نێگەتیڤە دەتوانن گەشت بۆ ئەمریکا بکەن.