Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
لەدوای واژووکردنی بڕیارنامەی قورسکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان لەپرۆسەی وەرگرتنی ڤیزە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە تا وادەیەکی نادیار وەرگرتنی پەنابەری سووریی لەلایەن ئەمریکاوە راگیرا، هەموو داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەریش تا چوار مانگی دیکە هەڵپەسێردران.
کۆشکی سپی، ناوەڕۆکی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی ''سنووردارکردنی وەرگرتنی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە و قورسکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکانی پێدانی ڤیزە'' کە ماوەیەکی زۆرە بووەتە مایەی مشت‌ومڕ لەو وڵاتە، ئاشکراکرد.
ئەو بڕیارنامەیەی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ناونیشانی ''پارێزگارییکردن لە نیشتمان لە هاتنە ناوەوەی تیرۆریستە بیانییەکان''ی هەڵگرتووە و دوێنێ لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە لە پێنتاگۆن واژووکرا، رێگە لەوەرگرتنی پەنابەرە سوورییەکان تا وادەیەکی نادیار دەگرێت.
دۆخی ئەو پەنابەرە سوورییانەی کە لەئێستادا رێککارەکانی وەرگرتنی ڤیزەی ئەمریکایان بەردەوامە، یان ئەوانەی کە ڤیزەیان وەرگرتووە و بەنیازن بەرەو ئەو ڵاتە بچن، لەدوای واژووکردنی ئەو بڕیارنامەیەوە، بووەتە مایەی نیگەرانیی.
- بۆ ماوەی 4 مانگ وەرگرتنی پەنابەران هەڵپەسێردرا
''بەرنامەی وەرگرتنی پەنابەران'' کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت، بۆ ماوەی چوار مانگ هەڵپەسێردرا. دوای ئەوەش کە ئەو ماوەیەی دیارییکراوە تەواوبوو، دەست بەوەرگرتنی پەنابەران دەکرێتەوە لەو وڵاتانەی کە هەریەک لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی بە هاوبەشی پەسەندی دەکەن.
ژمارەی ئەو پەنابەرانەش کە لەساڵی دارایی 2017دا ئەمریکا وەریان دەگرێت، لە 110 هەزارەوە بۆ 50 هەزار پەنابەر دابەزێنرا.
لەهەمان بڕیارنامەدا باس لەوەکراوە، وەرگرتنی پەنابەر لەو وڵاتانەی کە ''پەیوەندییان بەتیرۆرەوە هەیە'' بۆ ماوەی 30 رۆژ رادەگیرێت و لەو ماوەیەشدا رێوشوێنی زیاتر دەگیرێتەبەر. لە دەقی بڕیارنامەکەدا ئەگەرچی ناوی وڵاتەکان نەهێنراوە، بەڵام ئاماژە بەوەدەکرێت کە هەریەک لە عێراق، لیبیا، سووریا، ئێران، سوودان، سۆماڵ و یەمەنن.
به‌پێی مادده‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌قه‌كه كه بووه‌ته جێی سه‌رنج، هه‌ركه‌سێك داوای ڤیزه بكات بۆ ئه‌مریكا و كۆچبه‌ر نه‌بێت پێویسته به‌شداری چاوپێكه‌وتنێك بكات. له‌به‌رئه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه زۆره‌ملێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ببێته جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه كاتێک داوای ڤیزە ده‌كرێت پرسیار له‌باره‌ی باوه‌ڕی ئایینی ده‌كریت یان نا.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBN، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران و، باسی له‌وه كرد كه پێشینه ده‌درێت به‌و په‌نابه‌ره مه‌سیحیانه‌ی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌وه روو لەو وڵاتە دەکەن.
له‌و بڕیارنامه‌یه‌ی كۆشكی سپی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌شنووسی ئه‌و بڕیارنامه‌یه خراوه‌ته‌ڕوو كه پیش‌تر بۆ رای گشتیی بڵاوكرابوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مادده‌یه‌ی تێدا نییه كه باس له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌كات له سووریا.
له ره‌شنووسی بریاڕنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا كه واژووی لەسەر نییه و، له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌توانرێت له سه‌رچاوه ئاشكراكان ببینرێت مادده‌ی "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا" بوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پێشنیاری داڕشتنی پلانێكیان كردووه بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا و وڵاتانی دراوسێی سووریادا له ماوه‌ی سێ مانگدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و چووه كۆشكی سپی، دوو رۆژ پێش ئێستا یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABCی ئه‌مریكی ئه‌نجامدا و، تیایدا رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه له سووریا ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌كه‌م بۆ خه‌ڵكه‌كه. به‌ڕای من رێگه‌دان به وه‌رگرتنی ملیۆنان كه‌س بۆ ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو".