Muhammet Tarhan
14 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2024
ئیستانبوڵ - AA
تورکیا بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە کرد کە کرایە سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە لە کێبڕکێدایە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو هێرشەی لە میانی چالاکی کەمپیندا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کرایە سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە لە میانی چالاکی کەمپیندا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کرایە سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە یەکێکە لە کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک لەو هەڵبژاردنەی لە وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەو هەوڵی کوشتنە لە هەمان کاتدا هێرشێکە بۆ سەر ئیرادەی گەل و، هاتووە: "دەستوەردان لە سیاسەتی دیموکراسیی بە ڕێگای توندوتیژی، کودەتا و ڕێگای دیکەی ناشەرعی جێگەی قبووڵ نییە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هیواخوازراوە ئەو هەڵبژاردنەی لە ئەمریکا ساز دەکرێت لە ژینگەیەکی ئارامدا بەڕێوەبچێت.