Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان – AA
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران کە لە دژی حکوومەت لە رووسیا خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو، بەپێویستی زانی رێز لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگیرێت.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە چاودێری پێشهاتەکانی رووسیا دەکەن و مرۆڤ لە هەموو جیهان مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانەی هەیە. لەبارەی دەستگیرکراوانیش لە رووسیا گوتی: "هیوادارین رێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگیرێت".