Mehmet Nuri Uçar
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
غه‌ززه-AA
حه‌ماس ئاشكرایكرد ئیسرائیل به‌رپرسیاره له دوژمنكارییه‌كان بۆ سه‌ر قودس و غه‌ززه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه وه‌ڵامی هێرشه‌كان دراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "داگیركا‌ر (ئیسرائیل) به به‌رپرس ده‌زانین له دوژمنكارییه‌كان بۆ سه‌ر قودس و غه‌ززه. بانگه‌واز له گه‌له‌كه‌مان و گرووپه‌كانی به‌ره‌نگاریی ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌رگرییكردن له قودس و ئهقساكهمان له پێكدادانێكی ئاشكرادا دژی داگیركاریی یه‌كبگرن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و به‌رده‌وامیی پێشێلكارییه‌كان له قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا، ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی ئیسرائیل ناكات.
له راگهیهندراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس، كه‌تیبه‌كانی عزه‌ددین قه‌سامه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه دراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركاردا بۆ سه‌ر غه‌ززه، به سیستمی به‌رگریی و مووشه‌ك به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه".
- چی رووی‌دابوو؟
پۆلیسی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه دوو شه‌و له‌سه‌ریه‌ك به‌ره‌نگاری موسڵمانه‌كانی نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا ببوویه‌وه، ئه‌مه‌ش ببوویه هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی داگیركراوی قودس و زنجیره‌یه‌ك رووداوی به‌دوادا هاتبوو.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو زنجیرە مووشەکێک لە خاکی لوبنانەوە ئاڕاستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە چالاک کراوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكردبوویه‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا ٣٤ مووشه‌ك هه‌ڵدراون. هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه له لوبنانه‌وه سێ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی باكووری وڵاته‌كه كراوه.
لەو راگەیەندراوێكدا کە لەلایه‌ن ئەستێرەی سووری داوودەوە بڵاو کرابوویهوە، ئاماژە بەوە کرابوو، لەدوای رووداوەکەوه تیمە تەندروستییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشیی ته‌واوه‌تییه‌وه و هاوکاری ئەو دوو کەسانەیان کردووە کە لە هێرشەکەدا برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ماسی به به‌رپرسیار له هێرشه‌كان كه به زنجیره مووشه‌كێك له لوبنانه‌وه ئه‌نجامدرابوون، له قه‌ڵه‌مدا.