Mücahit Aydemir
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
قودس-AA
له وه‌ڵامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له غه‌ززه‌وه ئه‌نجامدرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل كراوه.
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه حه‌وت مووشه‌ك كه له غه‌ززه‌وه ئاڕاسته‌كراون، سه‌رجه‌میان له ئاسماندا تێكشكێندراون و گیان له‌ده‌ستدان له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا نه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه له ده‌ورووبه‌ری ناوچه ئیسرائیلییه‌كانی نیشته‌جێبوون له ده‌ورووبه‌ری غه‌ززه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه.
هاوكات له هه‌ریه‌ك له سیدهرۆت، ئیبیم، نیرام، كارمیا و حهعسهرا كه ئامانجی هێرشه‌كان بوون، زه‌نگی ئاگاركردنهوه لێدراوه.
هیچ یه‌كێك له گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی به‌ره‌نگاریی هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
هاوكات میدیای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، له ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشێك له غه‌ززه‌وه، ده‌رگای په‌ناگه‌كان له ته‌لئه‌بیب كراونه‌ته‌وه.
- چی رووی‌دابوو؟
پۆلیسی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه دوو شه‌و له‌سه‌ریه‌ك به‌ره‌نگاری موسڵمانه‌كانی نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا ببوویه‌وه، ئه‌مه‌ش ببوویه هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی داگیركراوی قودس و زنجیره‌یه‌ك رووداوی به‌دوادا هاتبوو.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو زنجیرە مووشەکێک لە خاکی لوبنانەوە ئاڕاستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە چالاک کراوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكردبوویه‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا ٣٤ مووشه‌ك هه‌ڵدراون. هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه له لوبنانه‌وه سێ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی باكووری وڵاته‌كه كراوه.
لەو راگەیەندراوێكدا کە لەلایه‌ن ئەستێرەی سووری داوودەوە بڵاو کرابوویهوە، ئاماژە بەوە کرابوو، لەدوای رووداوەکەوه تیمە تەندروستییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشیی ته‌واوه‌تییه‌وه و هاوکاری ئەو دوو کەسانەیان کردووە کە لە هێرشەکەدا برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ماسی به به‌رپرسیار له هێرشه‌كان كه به زنجیره مووشه‌كێك له لوبنانه‌وه ئه‌نجامدرابوون، له قه‌ڵه‌مدا.