Yılmaz Öztürk
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
نیویۆرک - AA
نوێنەری هەمیشەیی ئیمارات لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لانا نسیبە رایگەیاند، دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش تایبەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستان کە بەداخراوی بەڕێوەچوو، هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
لانا نسیبە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لە دوای کۆبووەنەکە کە لەسەر داوای ئیمارات و چین بۆ تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدرا، رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایش هیچ بڕیارێکی نەدا بەڵام کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ بووە.
راشیگەیاند، ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش جەختیان لە گرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەكه کردەوە و ئاماژهیان بهوهكرد، زیادبوونی گرژییەکان لە بەرژەوەندی هیچ کەسدا نییە.
لای خۆیەوە، جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، رۆبێرت ۆرد لە وڵامی پرسیاری ئەوەی کە واشنتۆن رێگریی کردووە لە دەرکردنی راگەیەندراوێکی هاوبەش، ئاشكرایكرد، کۆبوونەوەکە بە داخراوی بەڕێوەچوو و دیپلۆماتی بێدەنگ لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان له ناوچەكه پەیڕەو کراوە.
هاوکات نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڤاسیلی نێبێنزیا رایگەیاند، رێککەوتوون لەسەر درێژهدان به هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتانەی کە لەسەر مێزی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن و بە شێوەیەک کاری لەسەر دەکەن.